دژەتیرۆری عێراق بە هاوکاریی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دوو چەکداری داعش دەستگیر دەکات
- عێراق
- 21 ئازار

تیرۆرستەکەی سلێمانی لەژێر دەستی دژەتیرۆری عێراق. وێنە؛ دژەتیرۆری عێراق
ئاڤا نیوز
هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بە هاوکاریی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوو چەکداری ڕێکخراوی داعشیان لە پارێزگاکانی سلێمانی وسەڵاحەددین دەستیگر کرد.
وێنە گەورەکە: شانە نوستووەکانی ڕێکخراوی داعش لە چەند ناوچەیەكی عێراق ماون و مەترسییان لەسەر هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیان دروستکردووە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە ئەنجامدەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست و بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەزگای دژەتیرۆر توانی تیرۆریستێک لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکات، کە پێگەیەکی گەورەی سەربازیی لە ویلایەتی فەلوجەی داعش هەبووە.
٠ دەزگاکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و کاروباری فیدراڵی، توانی تیرۆریستێک لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیربکات، ئەویش پێگەیەکی سەربازیی لە ویلایەتی کەرکوکی ئەو ڕێکخراوە هەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 14ـی ئەم مانگە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایەگەیاند: دەزگای هەواڵگیریی نیشتیمانی بە هاوکاری و هەماهەنگیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیان عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح ڕەفیعی ناسراو بە "ئەبو خەدیجە" بکوژن کە جێگری خەلیفەی ڕێکخراوی داعش بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






