
کارکردن لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەو پڕۆژە ستراتیژیەی بۆ کۆتاییهێنان بە کەمئاوی لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دەستیپێکردووە بە ناوی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر، ئێستا لە گەیشتووەتە گەڕەکەکانی ناو شار.
وێنە گەورەکە: لە ڕابردوودا بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر چەند گەڕەکێک دووچاری کەمئاوی هاتبوون، بەڵام کابینەی نۆیەم ئەو گرفتەی کۆتایی پێهێنا و ئەم هاوینە ئاوی پڕۆژە ستراتیژیەکە دەگاتە گەڕەکەکان و تا 30 ساڵی دیکە هەولێر کێشەی کەم ئاوی نابێت.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، پڕۆژەی بەستنەوەی ئاوی خێرای هەولێر بە تۆڕی گەڕەکەکان دەستیپێکردووە کە 411 کیلۆمەترە و گوژمەی پڕۆژەکە 25 ملیار دینارە و لەلایەن کۆمپانیای کەی وەن جێبەجێ دەکرێت. ئەمەش قۆناغی ئامادەکارییە بۆ تەواوکردنی ئەو بەشەی ماوە تا وەرزی هاوین.
- بە وتەی بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، نزیکەی 75%ـی کارەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو کراوە و بە خێرایی کارەکانی ئەنجام دەدرێت.
بۆچی گرنگە: ئەو پڕۆژەیە کە لە %60ـی ئاوی هەولێر دابین دەکات، ڕۆژانە 480 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی بۆ هاونشتمانیان دابین دەکات و لەماوەی یەک کاتژمێردا نزیکەی 20 هەزار مەتر سێجا ئاو فلتەر دەکات. ئەمە جگە لە پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کە قەزای قوشتەپە و ناحیەی بیستانە و 72 گوندی سنوورەكە لێی سوودمەند دەبن. سەدان بیر دادەخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






