"پەرستش"ـی پەرلەمانتاران لە ڕەمەزاندا سێ ملیار دینار خەرجی لەسەر دەوڵەت دروستدەکات
- عێراق
- 22 ئازار

بینای پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای حەوت هەفتە لە ڕاگرتنی دانیشتنەکان، ئەگەر نیسابی یاسایی دانیشتن هەبێت بڕیارە دووشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، لەکاتێکدا بەهۆی پەرستشی پەرلەمانتاران لە ڕەمەزان و چوونەدەرەوەیان بۆ پشوودان، لەم مانگەدا سێ ملیار دینار خەرجییان لەسەر دەوڵەت دروستکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق "پشووی ڕەمەزان"یان داهێناوە و لەو ماوەیەدا بەهۆکاری ئەوەی سەرقاڵی پەرستشن، گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە و بەشداریی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و لیژنەکانیشدا ناکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوکردەوە و داوای لە پەرلەمانتاران کرد ئامادەی دانیشتنەکە بن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: 50 ڕۆژە پەرلەمان هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجامنەداوە، ڕۆژنامەی مەدا لەبارەی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران بەدواداچوونێکی ئەنجامداوە و دەڵێت، لە سەرەتای ڕەمەزانەوە زۆرینەی پەرلەمانتارانی عێراق چوونەتە دەرەوەی وڵات، لەوانەش سەردانی کەسوکاریان کردووە لە تورکیا، ئوردن و ئەوروپا بەڵام زۆرینەی پەرلەمانتارانی شیعە لە ناوخۆدا ماونەتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەگەر پەرلەمان تەنیا لە ڕەمەزاندا هیچ کۆبوونەوەیەک نەکات و مانگانەش هەر پەرلەمانتارێک تێکڕای مووچەکەی هەشت ملیۆن دینارە، ئەوا لەم مانگەدا خەرجی پەرلەمانتاران سێ ملیار دینار لەسەر بودجە دەکەوێت، لە کاتێکدا لە پێنج مانگی ڕابردووشدا دەبوایە پەرلەمان نزیکەی 20 دانیشتن ئەنجام بدات، بەڵام تەنیا حەوت دانیشتنی ئەنجامداوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانی عێراق: لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 23 هەزار کەسمان گەڕاندووەتەوە
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆشداریی تووند دەدات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی عێراق: زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بەناوی بەرگرییەوە دزراوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی یاسایی چارەنووسی دادگای فیدراڵی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پلانی گشتگیر بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتیی بازرگانیی خۆی دادەڕێژێت