
دیمەنی بەشێک لە باڵەخانەکانی ئەبوزەبی ئیمارات
ئاڤا نیوز
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی وەبەرهێنان سەردانی ئیمارات دەکات.
وێنە گەورەکە: 14هەمین کۆنفڕانسی لووتکەی وەبەرهێنان لە ئەبوزەبی ئیمارات دەستپێدەکات، ئەم کۆنفڕانسە ساڵانەیە و نزیکەی 170 تاوەکو 200 وڵات و زیاتر لە 10 هەزار سەرمایەدار و وەبەرهێنەری جیهانی تێدا بەشدار دەبن.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شاندەکە لە د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و 10 بۆ 15 سەرمایەدار و وەبەرهێنەری ناسراو پێکهاتووە، بەشێوەیەکی فەرمی بۆ کۆنگرەکە بانگێشتکراون.
زانیاریی زیاتر: کۆنگرەی لووتکەی وەبەرهێنان 7 تاوەکو 9ی نیسان بەردەوام دەبێت، هەروەها هەرێمی کوردستان دوو ساڵە لە کۆنگرەکەدا هاوشانی وڵاتانی سەربەخۆ بەشدار دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا چەندین دیداریان لەگەڵ سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی جیهان دەبێت، بۆ ئەوەی سەرمایەکانیان لە هەرێم بخەنەگەڕ و بەتایبەت لەو بوارانەی بۆ بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری پێویستمانە.
بۆچی گرنگە: سەرەڕای دیوە ئابوورییەکەی، ئەم کۆنگرەیە لایەنی سیاسیی و دیبلۆماسی گرنگی هەیە، ئەمەش کاریگەریی باشی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لەو ڕووەوە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت