
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق (وێنەی میدیا عەرەبییەکان)
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و بڕگەیەکی تایبەتی بە حەشدی شەعبی بۆ زیاد کرا.
چیرۆکی سەرەکی: کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوو 25-03-2025ـی پەرلەمانی عێراق بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاساییەوە نەکرا، بڕیاربوو بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکە دەنگ لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت. بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە دواخرا و بڕگەی یاسای حەشدی شەعبی بۆ زیادکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە کاتژمێر 8ـی ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 26-3-2025 دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بکرێت و ئەم بڕگانە لەخۆدەگرێت:
یەکەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
دووەم: دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی پرۆژەیاسای هاوتاکردنی بڕوانامە و پلەی زانستی عەرەبی و بیانی.
سێیەم: دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی پرۆژەیاسای خوێندنی باڵای ناحکومی.
چوارەم: ڕاپۆرت و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی.
پێنجەم: ڕاپۆرت وگفتوگۆکردن و خوێندەوەی دووەم بۆ یاسای پارێزگاری ژینگە.
شەشەم: ڕاپۆرت و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و دامەزراوەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





