
ئاڵای بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی 5ی 4ی ئەمساڵ سێهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی خۆی لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەکە لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی دەبەستێت، ڕەوتی کوردساتیش ڕەتیدەکەنەوە و دەڵێن، شەرعییەتی یاسایی لای ئێمەیە و ڕەوتی گردەکە ناتوانن بەناوی گۆڕانەوە کۆنفرانس ببەستن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە ڕەوتی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئەوەی لە گردەکە ماوەتەوە کەمینەن، ناتوانن کۆنفرانس ببەستن، کۆنفرانس دەبێت دەستەی گشتی بڕیاری لێبدات، لە کۆنفرانسی دامەزراندندا 2123 کەس بەشداربوون و واژۆیان بۆ دروستکردنی ئەم بزووتنەوەیە کردووە، گۆڕان بە واژۆی ئەوان دروستبووە و شەرعییەتی کۆنفرانسیش هەر لەدەستی ئەو ئەندامانەی کۆنفرانسی دامەزراندندایە، ئەوانیش بەشێکیان هەر وازیان لە گۆڕان هێناوە و زیاتر %70 ئێستا لەگەڵ ڕەوتی کوردساتدان و بەشداری لەو کۆنفرانسەدا ناکەن، بۆیە ئەگەر کۆمیسیۆن خۆشی بێتە سلێمانی ناتوانێت کۆنفرانس بۆ ڕەوتی گردەکە ببەستێت".
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکەی ڕەوتی کوردسات لەبارەی بارەگای سەرەکی بزووتنەوەکەش قسەی کرد و ڕایگەیاند، "گردەکە جارێکی دیکە نابێت بۆ کاروباری سیاسی بەکاربهێنرێت، بۆیە کۆنفرانس بەهیچ جۆرێک لە گردەکە نابەسترێت، گردی زەرگەتە دەبێت بکرێتە ناوەندی بابەتە فیکری و ڕۆشنبیرییەکانی نەوشیروان مستەفا".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "ئێمە فراکسیۆنی پەرلەمان، میدیای گۆڕان، تیمی حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێم و هەموو جومگەکانی بزووتنەوەکەمان لەگەڵە، شاندەکانیش کە سەردانی گۆڕان دەکەن دیارە دەچنە کوێ، بۆیە هەموو شەرعییەتێک لای ئێمەیە و ئەوان ناتوانن بەناوی گۆڕانەوە هیچ هەنگاوێک بنێن". ڕەوتی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





