
ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
وردەکاری ڕەشنووسی یاسای خزمەت وخانەنشینی حەشدی شەعبی ئاشکرا دەبێت، بەپێی یاساکە دامەزراوەی حەشد لە سوپا بەهێزتر دەبێت و سەرۆکەکەشی پلەی وەزیر وەردەگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژنامەی (The National)ـی ئینگلیزی وردەکاری ڕەشنووسی یاسای حەشدی شەعبی بڵاوکردەوە، کە 18 بڕگە لەخۆدەگرێت و خوێندنەوەی یەکەمی لەپەرلەمانی عێراق بۆکرا و زۆرینەی لایەنە شیعییەکان سورن لەسەر تێپەڕاندنی یاساکە بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لەم خولەی ئێستادا.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر عێراق دەستیپێکرد، بە فتوای ئاینیی لە نەجەف ئەو گرووپە چەکدارییە دروستکرا، دواتر یاسای دەستەی حەشدی شەعبی بە زۆرینەی دەنگ لە 2016 پەسندکرا و هێزەکەی کرد بە هێزێکی یاسایی لە چوارچێوەی هێزە سەربازییەکانی عێراق.
ئهوهی لهبارهیهوه دەگوترێت: بەگوێرەی ڕەشنوسی یاساکە وەک ئەوەی ڕۆژنامەکە ئاماژەی پێداوە، حەشدی شەعبی وەک دامەزراوەیەکی سەربازی فەرمی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، دەزگای هەواڵگریی تایبەت بەخۆی دەبێت و دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت ئەنجام بدات، هاوکات هێزەکانی حەشدی شەعبی نوێترین ئامێری تەکنەلۆژیای سەربازییان بۆ دابین دەکرێت و ئەکادیمیایەکی تایبەت بۆ ئەندامەکانی دادەمەزرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕووی کارگێڕییەوە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پلەی وەزیری پێدەدرێت و دەبێتە ئەندامی هەمیشەیی لیژنەی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی، هەر بەو پلەیەش خانەنشین دەکرێت.
ئەمەش بزانە: لەدوای شکستی داعشەوە بودجە و ئەندامانی حەشدی شەعبی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ژمارەی ئەندامانی لە 122 هەزارەوە بۆ 238 هەزار زیادی کردووە، بودجەکەشی لە 2.16 ملیار دۆلارەوە 3.4 ملیار دۆلار زیادیکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 10 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
44 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





