
ژمارەیەک گەشتیار لە یەکێک لە هاوینەهەوارەکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاماری ژمارەی گەشتیارانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و دەڵێ بەپێی داتاكان ژمارەی گەشتیارانی نێودەوڵەتی زیادی كردووە.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی لەبەردەستمانە، لەم چەند ساڵەی كۆتایی بەتایبەت لە سەردەمی كابینەی نۆ، هاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، وڵاتانی دراوسێ بە پلەی یەكەم و كەنداو بە پلەی دووەم و وڵاتانی ئەورووپا و ئەوانی دیكە بە سێیەم دێن لەڕووی ژمارەوە، ڕێژەكە لە 15%ەوە بەرز بووەتەوە بۆ 25%.
- گەشتوگوزار لە سەردەمی كابینەی نۆیەمدا بە سەردەمی زێڕین هەژمار دەكرێت، چونكە ئەو كەرتە هەنگاوی زۆر گەورە چووەتە پێشەوە.
- لە ساڵی 2007 ژمارەی ساڵانەی گەشتیاران تەنیا 300 هەزار بووە، دواتر وردە وردە ژمارەكە بەرز بووەوە، جگە لە ساڵانی شەڕی داعش و ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژمارەكە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
- لە ساڵی 2021 ژمارەی گەشتیاران گەیشتووەتە چوار ملیۆن کەس و لە ساڵی 2022، بەرز بووەوە بۆ شەش ملیۆن و 180 هەزارکەس، لە ساڵی 2023 گەیشتووەتە لوتكە كە زیاتر حەفت ملیۆن گەشتیار بووە.
لەلایەكی دیكەوە: سەبارەت بە داتا و ئامارەكانی گەشتیاران بۆ ساڵی 2024، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بە ئەوە دا، لە مانگی شەشی ساڵی 2024ەوە ڕاگەیاندنی ئاماریان ڕاگرتووە و نایانەوێ تەنیا ژمارە بڵاو بكەنەوە، بەڵكو مەبەستیانە شوێن و ڕەگەز و هەموو شتێك سەبارەت بە ئەو گەشتیارانەی ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە ئاشكرا بكەن، ئەمەش بۆ ئەوەی پلانەكانیان بۆ داهاتوو وردتر و كاریگەرتر بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت