
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەرەنسا ئامادەیی خۆی بۆ پێشوازیکردن لە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر ڕاگەیاند، ئەگەر حکومەتی سووریا بە ڕووی کۆمەڵگەی مەدەنی بکرێتەوە و پابەندبێت بە دەستەبەرکردنی ئاسایشی گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان.
وێنە گەورەکە: دوای وەرگرتنی دەسەڵات لە لایەن ئەحمەد شەرع، زۆربەی وڵاتان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە مامەڵەی دیپلۆماسی لەگەڵ سووریای نوێ بکەن، بەڵام بەشێکی زۆریان مەرجیان بۆ ئەو پەیوەندییانە هەیە.
لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، حکومەتێک کە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سووریا لەبەرچاو بگرێت، شەڕێکی ڕوون و یەکلاکەرەوە دژی تیرۆر بکات و هەوڵبدات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، دەتوانێت سێ توخمی بنەمای دادوەری قۆناغی ڕاگوزەری پێکبهێنێت.
بەپێی پێشهاتەکان ئامادەکارییەکی تەواومان بۆ درێژەدان بۆ گفتوگۆکان لەگەڵ سووریا و پێشوازیکردن لە ئەحمەد شەرع کردووە، گفتوگۆکان زۆر ئەرێنی بوون.
باکگراوند: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورە بووەتەوە، بەجۆرێک لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، لە بەشی ڕۆژئاوای سووریا لە نێوان پاشماوەکانی ئەسەد و حکومەتی سووریا ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری ڕوویدا و بەسەدان کەس کوژران و برینداربوون، هاوکات پێکهاتەکانی سووریا داوایانکرد لە دەستووری کاتی سووریادا مافەکانیان جێگیربکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






