
نەخشەی شاری هەولێر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمشەو کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکەکانی تەیراوە، مستەوفی، کورانی عەنکاوە، عەنکاوە، سەڵاحەددین و منارە کارا دەکرێت و هاونیشتمانیان لەو پڕۆژە ستراتیژیەی حکومەت سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی رووناکی کە مەبەست لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە لە ڕۆژی 2024-10-17، لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە گەڕەکی شادی هەولێر ڕاگەیێنرا و بڕیارە لەماوەی دوو ساڵدا کارەبای بەردەوام و 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابین بکرێت، بەمەش هەزاران مۆلیدەی گەڕەکەکان دەکوژێنەوە.
زانیاریی زیاتر: دوای کاراکردنی کارەبای بەردەوام لەو شەش گەڕەکەی هەولێر، ژمارەی ئەو گەڕەکانەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابینکراوە دەبێتە 26 گەڕەک و بە کۆی گشتی 346 هەزار هاونیشتمانی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند دەبن.
بۆچی گرنگە: ئەم پڕۆژەیە ڕۆژ دوای ڕۆژ لە فراوانبوونە، تا ئێستا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 415 هەزار هاونیشتمانی کارەبای 24 کاتژمێریان بۆ دابین کراوە و بەو هۆیەوە 600 مۆلیدەی تایبەت وەستێنراون و لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان لە 35 گەڕەک جێبەجێکراوە.
لە لایەکی دیکەوە: دوێنێ پێنجشەممە بۆ یەکەمجار پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە دهۆک و کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەریەکە لە گەڕەکەکانی بەرۆشکێ و سەرهەڵدان دابینکرا و لە 13ـی ئەم مانگە ئەو پڕۆژەیە گەیشتە شاری سلێمانیش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی پۆستێک دوای هەشت مانگ یەکلایی دەکرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە نەوت و خانەنشینان کۆدەبێتەوە