
ساتی دانانی پلانی بۆردومانکردنی پێگەی چەکدارانی داعش
ئاڤا نیوز
هەواڵگریی سەربازیی عێراق کوژرانی سێ چەکداری ڕێکخراوی داعش لە هێرشێکی ئاسمانی لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگیی F-16ـەوە لە بیابانەکانی ئەنبار ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2017ـەوە شکستی داعشی لە عێراق ڕاگەیێنراوە، بەڵام شانە نوستووەکانی ئەو ڕێکخراوە لە پارێزگاکانی عێراق چالاکن و ناوە ناوە هێزە ئەمنییەکان دەکەنە ئامانج و لە بەرامبەریشدا ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردن و ڕاوەدوونیان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: عەقید ئوسامە سەهلانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای هەواڵگریی "ورد"ـی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازییەوە بووە، کە وایکرد هێرشەکە شوێنەکە بەوپەڕی وردییەوە بکرێتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە: شەوی ڕابردوو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، توانرا حەشارگەیەکی تیرۆریستان لە بیابانی ئەنبار، لە چوارچێوەی کەرتی لیوای هەشت، فیرقەی حەوت، لە ژێر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە بکرێتە ئامانج.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






