
بەشێک لە هاووڵاتیان و گەشتیاران بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا، ژمارەیەكی زۆری گەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن، گەشتوگوزاری پارێزگاكانیش ئاماژە بەوە دەكەن، ئامادەكاریی تەواویان بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كردووە.
هۆكارە زانراوەكان: بەهۆی ئەوەی وەرزی بەهاری ئەمساڵ و هاتنی جەژنی نەورۆز هاوكات بوو لەگەڵ مانگی ڕەمەزان، بۆیە ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان و گەشتیاران بەسەربردنی پشووەكانیان بۆ دوای كۆتاییهاتنی مانگی ڕەمەزان هەڵگرتووە، بەتایبەت دانیشتووانی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كە دەیانەوێت پشووەكانیان لەناو سروشتی جوانی كوردستان بەسەر ببەن.
لێدوانی فەرمی: دلێر محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: پێشبینی دەكەین لە ڕۆژانی جەژندا ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران سەردانی هەولێر بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین لیژنەمان پێكهێناوە، بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە ئەرك و كارەكان و پێشوازیكردن لە گەشتیاران، ئێوارەی ئەمڕۆ، هاوشان لەگەڵ پارێزگاری هەولێر سەردانی بازگەی شێراوە دەكەین.
زانیاریی زیاتر: ساڵانە لەگەڵ هاتنی بۆنە و جەژنەكان لیژنە هاوبەشەكان سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن كە خزمەتگوزاریی گەشتیاری پێشكەش دەكەن لەوانەش؛ هۆتێل و مۆتێل و خواردنگە و شوێنە گەشتیارییەكانی دیكە، لەپێناو پێشكەشكردنی زۆرترین ئاسانكاری بۆ ئەو گەشتیارانەی كە ڕۆژانی جەژن سەردانی هەولێر و هەرێمی كوردستان دەكەن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






