
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لۆگۆی دیوانی وەقفی سوننی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەقفی سوننەی عێراق سبەی یەکشەممەی نەکردە جەژن، وەزارەتی ئەوقافی کوردستانیش ڕایدەگەیێنێ، بڕیارەکەی وەقفی سوننی کاریگەری لەسەر بڕیارەکەی ئەوان نابێت و سبەی لە هەرێمی کوردستان جەژنە.
چیرۆکی سەرەکی: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکراوەتەوە وەقفی سوننەی عێراق پەشیمان بووەتە لەوەی سبەی بکاتە جەژن، بەڵام ئەمڕۆ بەهیچ جۆرێک ڕاگەیێنراوی وای نەبووە، تەنیا یەک ڕاگەیێنراوی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و بەڕوونی دەڵێت سبەی تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و دووشەممە جەژنە، تەنیا لیژنەی فەتوای سوننە (دار الافتاء) سبەی کردبووە جەژن.
زانیاریی زیاتر: زۆربەی شیعەکانی عێراق هاوشێوەی ئێران سبەیان نەکردووەتەوە جەژن، تەنیا مەرجەعێکی شیعەکان نەبێت بە ناوی کەمال حەیدەری کە یەکشەممەی بە ڕۆژی یەکەمی جەژن دیاری کردووە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان بەفەرمی سبەی کردووەتە جەژن. لەبارەی ئەوەش ئایا بڕیاری وەقفی سوننی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت؟ نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزەتی ئەوقاف بە ئاڤای گوت: "نەخێر هیچ کاریگەرییەکی نابێت، بڕیاری کۆتایی لای حکومەتی کوردستانە و سبەی جەژنە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





