
نەخشەی عێراق لەگەڵ هەردوو ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ماوەیەکە بەشێک لەسەرکردە شیعەکانی عێراق باس لە مەترسی دابەشکردنی هەندێک لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی عێراق و سووریا دەکەن، لە گوتاری ئەمڕۆی جەژنی ڕەمەزانیش هەردوو سەرکردەی دیاری شیعە قەیس خەزعەلی و عەممار حەکیم بەڕوونی باسی ئەو مەترسییەیان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: وەک نەریتێک سەر لەبەیانی یەکەم ڕۆژی جەژن کە مەرجەعی باڵا و حەوزەی ئیسلامی شیعە دیاری دەکات، سەرکردەکانی بەشێک لە حیزبە شیعە مەزهەبیەکان گوتاری ڕۆژی جەژن لە حوسەینییەکانەوە پێشکەشی لایەنگران و هەوادارانیان دەکەن.
قەیس خەزعەلی لەچی دەترسێت؟
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاشکرایکرد، ئیسرائیل پڕۆژەی هەیە بۆ دابەشکردنی عێراق و سووریا لەسەر بنەمای نەتەوەیی، ئەوەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دروست دەکات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: خەزعەلی جەختی لەوەکردەوە، ئێستا ئیسرائیل بەشێکی لەناوچەکانی باشووری دیمەشق داگیرکردووە و چەند کێلۆمەترێکی ماوە بگاتە ڕووباری فورات و بنکەی سەربازی تەنەفیش کە دەکەوێتە نێوان سووریا و ئوردن و عێراق هەر بۆ ئەو مەبەستە دروستکراوە.
خەونی ئیسرائیل لەدیدی خەزعەلییەوە:
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ئاماژەی بە خەونی ئیسرائیل کرد بۆ گەیشتن بەڕووباری فورات بەمەبەستی دامەزراندنی دوو کیانی سەربەخۆ لەهەردوو کوردستانی عێراق و سووریا و گۆڕینی نەخشەی بەشێک لەوڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای نەتەوەیی و مەزهەبی.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و هەمان بۆچوون:
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە بەشێکی گوتارەکەی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نیگەرانی خۆی بۆ پەرەسەندنی گرژی و نائارامی لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان زلهێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە و گوتی ئەم گرژییانە دەرئەنجامی ترسناکی دەبێت بۆ ناوچەکە ئەگەر بە حیکمەت و تێڕوانین چارەسەر نەکرێن.
- حەکیم داوای کاریگەری وڵاتانی عەرەبی کرد بۆ گەڕاندنەوەی سووریا بۆ ناو ژینگە عەرەبیەکەی و دەستپێکردنی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە، هاوکات داوای هاوکاری لە دەسەڵاتی کاتی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، توندڕەوی و ماددەی هۆشبەر کرد.
حەشدی شەعبی بۆچی؟
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ئاشکرایکرد، هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان لە بیابانەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار گرتووەتەبەر و هێزێکی زۆریان بەدرێژایی سنووری سووریا جێگیرکردووە و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی ناڕوونە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە لەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە 30-3-2025، هێزەکانی حەشدی شەعبی چەندین خاڵی پشکنینی ئەمنی گەڕۆکیان لەو ناوچانە داناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە و میکانزمەکان بۆ ڕۆژی دەنگدانی تایبەت ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی هۆشداری دەدات لە "مەترسییەکی گەورە" بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوو کارمەندی دەزگای دژەتیرۆر کوژران
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ حەوت وەزیری حکومەتی عێراق لە پەرلەمان دەبن
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی عێراق لە کەرکووکە