
ئاڵای کەنەدا و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
كەنەدا نووسینگەی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر بەفەرمی دادەخات و نیازی هەیە دەیان نووسینگەی هاوشێوە لە وڵاتانی جیهان دابخات.
وێنە گەورەكە: حكومەتی كەنەدا لەچوارچێوەی كەمكردنەوەی خەرجییەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە و بەبیانووی گەڕاندنەوەی داهات بۆ خەزێنەی دەوڵەت، لەكۆی 270 نووسینگەی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانە كە لە 180 وڵاتی جیهاندا هەیەتی، 120 نووسینگە دادەخات، نووسینگەی هەولێریش یەكێكە لەوانەی لەچوارچێوەی ئەو پرۆسەیەدا دادەخرێت.
لێدوانی فەرمی: ناش قوبادی، چالاكوانی كورد لە كەنەدا و داكۆكیكاری مافی پەنابەران ڕایگەیاند، حكومەتی كەنەدا بەبیانووی كەمكردنەوەی خەرجی ئەو بڕیارەی داوە و 120 نووسینگەی سەر بە باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لەسەرانسەری جیهان داخستووە، داخستنی نووسینگەی هەولێریش لەچوارچێوەی ئەو پرۆسەیە بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باڵوێزخانەی كەنەدا لە بەغدا و بەشی كۆچبەران و بایۆمەتریی ڤیزا لە هەولێر، كارەكانی وەك پێشتر بەڕێوەدەچێت و دانەخراوە، ئەو هاوڵاتییانەی داوای ڤیزای كەنەدا دەكەن و كاروباری ئمیگرەیشینیان هەیە لەكوردستان، دەتوانن هەر لە هەولێر ئەو ڕێكارانە تەواو بكەن بەر لەوەی بۆ چاوپێكەوتن بچنە باڵیۆزخانەی كەنەدا لە بەغدا.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






