
د. عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق - محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە کە دژی دەسەڵاتەکانی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی کۆمار، لەسەر هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆماری عێراق تۆماریکردوون، سوودانی لە سکاڵاکەیدا دەڵێت، بەشێک لە دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمار دژی دەستوور و سیستمی فیدراڵین و داوا دەکات بۆ حکومەت بگەڕێنرێنەوە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران لە سکاڵاکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، یاسای دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ چەندین ماددەی دەستوور ناکۆکە لەوانەش دانانی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار و دوو بریکارەکەی کە پلەکانیان وەزیرن، لەکاتێکدا بەگوێرەی دەستوور دانانی وەزیر دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانە و دەبێت لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت، جگەلەوەش سوودانی لە سکاڵاکەیدا تانەی لە 17 دەسەڵاتی سەرۆککۆمار و سەرۆکایەتیی کۆمار داوە و پێی وایە ئەوانە تەنیا دەسەڵاتی حکومەتن نەک سەرۆکایەتی کۆمار.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو (9ی نیسان) دادگاکە یەکەمین دانیشتنی خۆی لەسەر سکاڵایەکی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران ئەنجام دەدات کە لەسەر هەریەکە لە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆماری عێراق تۆماریکردوون.
لە سکاڵاکەیدا سوودانی داوا دەکات:
یەکەم: یاسای دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار ژمارە (4)ی ساڵی 1984 بە نادەستووری لە قەڵەم بدرێت.
دووەم: پەیڕەوی ناوخۆی سەرۆکایەتی کۆمار ژمارە (1)ـی ساڵی 2023 بە نادەستووری لە قەڵەم بدرێت.
سێیەم: دادگا بڕیارێک بدات کە لە دوای پەسەندکردنی دەستووری عێراق لە ساڵی 2005، کارکردن بە یاسای دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار ژمارە (4)ی ساڵی 1984 نادەستووری بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت