بەریتانیا بۆ هاووڵاتییانی: لە کاتی گەشتکردن تەنها هەرێمی كوردستان و 8 پارێزگای عێراق سەلامەتن
- کوردستان
- 3 نیسان

گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حكومەتی بەریتانیا هۆشداری بە هاووڵاتییانی دەدات، خۆیان بەدوور بگرن لە گەشتكردن بۆ بەغدا و پارێزگاكانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای عێراق، ئامۆژگارییان دەكات بەوەی ئەگەر سەردانی ئەو وڵاتەش دەكەن، بچنە هەرێمی كوردستان و هەشت پارێزگای باشووری عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا كە ئەمڕۆ 3ـی نیسانی 2025 نوێكراوەتەوە، بەریتانیا لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیانی ئامۆژگارییان دەكات سەردانی شاری بەغدا و شەش پارێزگای دیكەی عێراق نەكەن تا كاتێكی نادیار و ئەو شوێنانەی بە زۆنی سوور ڕەنگ كردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حكومەتی بەریتانیا ڕوونیكردووەتەوە، شاری بەغدا و پارێزگاكانی ئەنبار، دیالە، كەركووك، نەینەوا، سەڵاحەددین، بەسڕە (جگە لە سەنتەری شاری بەسڕە) شیاو نین بۆ گەشتكردن و سەلامەتی هاووڵاتیانی بەریتانی لەو شوێنانە زەمانەتكراو نابێت.
زانیاریی زیاتر: "ئەگەر پێویستی كرد هاووڵاتیانی بەریتانی گەشت بۆ عێراق بكەن، ئەوا سێ پارێزگای هەرێمی كوردستان، سەنتەری شاری بەسڕە، پارێزگاكانی كەربەلا، نەجەف، بابل، قادسیە، زیقاڕ، واست، میسان و موسەننا، بەراورد بە شوێنەكانی دیكە شیاوترن. هاوکات لە هەرێمی كوردستانیش ناوچە سنوورییەكانی توركیا بەهۆی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە و مەترسی بۆردوومانی فڕۆكە و تۆپخانەكانی توركیا، گونجاو نین و لە زۆنی سوور هەژماركراون".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






