ڕۆبیۆ و نەتانیاهۆ بە تەلەفۆن سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر ئیسرائیل تاوتوێ دەکەن
- جیهان
- 5 نیسان

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل؛ وێنە؛ سی ئێن ئێن
ئاڤا نیوز
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا و دوو پرسی گرنگیان تاوتوێی کرد، یەکێکیان سەپاندنی باجی گومرگییە لەلایەن ترەمپەوە بۆ سەر وڵاتان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پرسی غەززە و پێشهاتەکانی تاوتوێیکرد، ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر کەرتی غەززە، لەلایەکی دیکەوە، پرسی باجە گومرگییەکانی ئەمریکا کە لەلایەن ترەمپەوە بەسەر وڵاتان سەپێنرا، گفتۆگۆکران، ئیسرائیلیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئەم باجەی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ لە 2-4-2025 واژۆی لەسەر پێناسە گومرگییەکانی وڵاتانی جیهان کرد و لە سەروو هەمووشیانەوە، باجی 25%ی بەسەر هاوردەی ئۆتۆمبێلی وڵاتانی بیانیدا سەپاند.
زانیاریی زیاتر: ئەوەی پەیوەستە بە ئیسرائیلەوە، بەگوێرەی بڕیارەکەی ترەمپ، %17 باجی بەسەر بەرهەمەکانیدا سەپێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە






