
ئاڵای هەریەک لە وڵاتی بەریتانیا و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و بە ئامانجگرتنی چەند بنکەیەکی سەربازی ئەو وڵاتە، کاردانەوەی وڵاتانی لێکەوتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە، 3-4-2025، فڕۆکەکانی جەنگییەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 17 جار هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی حەمما کە پێشتر بنکەیەکی ئاسمانیی سوپای سووریا بووە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 9 هاووڵاتیی بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
لێدوانی فەرمی: وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، داوا لە ئیسرائیل دەکەین ڕێز لە یەکپارچەیی خاکی وڵاتی سووریا بگرێت و نیگەرانییە ئەمنییەکانی لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکات.
زانیاریی زیاتر: هاوکات گوتیشی، هێرشەکانی ئیسرائیل مەترسی لەسەر داهاتووی سووریا دروست دەکات و سووریایەکی ئارام لە بەرژەوەندی هەموو ناوچەکەیە.
باکگراوند: لە دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سوپای ئیسرائیل چەندین جار هێرشی ئاسمانی و لەشکرکێشی بۆ سەر سووریا ئەنجام داوە، وڵاتان ئەم کارانەی ئیسرائیل بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناو دەبەن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






