
دیمەنێکی بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی کە بەشێک لە ناڕەزایەتییەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت و ماوەیەکی زۆر هیچ ناڕەزایەتییەکی تێدا نەبووە
ئاڤا نیوز
مانگی ڕابردوو خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان بەشێوەیەکی گشتی، بەڕێژەی 78% کەمیکردووە و ناڕەزایی بۆ نەدانی مووچەش کۆتاییهاتووە. وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیش دەڵێت، بەهۆی دابەشکردنی دوو مووچە لە کەمتر لەیەک مانگدا، وایکرد ناڕەزایی خەڵک نەمێنێت.
وێنە گەورەکە: هاوپەیمانیی 19 - کە ناوەکەی لە بەندی 19ـی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤەوە وەرگیراوە و باس لە مافی ئازادیی ڕادەربڕین دەکات- وەک تۆڕێکی سەربەخۆ لە کۆمەڵێک داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و رێکخراوی مەدەنی پێکدێت و سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەکات، مانگانە ڕاپۆرتی ڕەوشی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: تۆڕی هاوپەیمانی 19 ڕایدەگەیێنێت، مانگی ڕابردوو، ناڕەزایی جەماوەریی بەرفراوان، وەک مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، نەبووە و گردبوونەوەی ناڕەزایی بەرامبەر نەدانی مووچە بە رێژەی 91٪ کەمی کردووە و هیچ گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانیکردن یاخود دژایەتیکردنی پرۆسەی بەبانکیکردن لەڕێگەی هەژماری من ئەنجام نەدراوە. دیارترین خۆپیشاندان لە سلێمانی بۆ مافی ژنان رێکخراوە و لە هەولێریش دوو چالاکوان دەستگیر کراوون.
لێدوانی فەرمی: سولێمان موحسن، وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەوپێیەی لە ماوەیەکی کورتدا دوو مووچە بەسەر فەرمانبەران دابەشکرا، وایکرد ناڕەزایی خەڵکی بەرەو نەمان بچێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لەمانگی ئادار 12 گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دراون 7 لە سلێمانی و 5 لە هەولێر، لە دهۆک و هەڵەبجە هیچ چالاکییەکی ناڕەزایی تۆمار نەکراوە، ئەمەش دەریدەخات بەراورد بە مانگی شوبات، 78% کەمیکردووە کە مانگی شوبات، 54 چالاکیی ناڕەزایی و خۆپیشاندان ئەنجامدرابوون.
قووڵتر: داخوازییەکان بەم شێوەیە بوون: چوار بۆ مافەکانی ژنان، سێ بۆ خزمەتگوزاری، دوو بۆ مووچە. سێ چالاکیی دیکە دژ بە سیستمی تەندروستی، بۆ مافی خاوەن پێداویستیی تایبەت، و ئازادیی رۆژنامەگەری بوون
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






