
دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان
ئاڤا نیوز
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە سنووری پارێزگاکانی بەسرە، دیالە، واست و میسان 10 گەشتیاریان دەستگیر کرد کە ماددەی هۆشبەریان پێبووە، شەشیان بیانین.
وێنە گەورەکە: هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە سێ مانگی ئەمساڵدا، هەزار و 559 بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا 194 بازرگانی نێودەوڵەتین و هەزار و 365 بازرگانی دیکەشیان ناوخۆیین، دەستیشیان بەسەر دوو تۆن و 156 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هاتنەناوەوەی ماددەی هۆشبەر، لە ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی جیا، هێزەکانی سەر بە بنکەکانی پۆلیسی گومرگی شەلامچە، زوورباتیە، مونزیرییە و شەیب سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گومرگی توانیان 10 گەشتیار دەستگیر بکەن.
زانیاریی زیاتر: شەش لەو گەشتیارانە بیانین، کە ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆریان پێبووە، لەوانە "هێرۆین، کریستاڵ، ماریجوانا، ترامادۆڵ و حەشیش"، سەرجەم تۆمەتبارەکانیش لەگەڵ ماددە دەستبەسەرداگیراوەکان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






