
دەنکە حەبی ماددەی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پووچەڵکردنەوەی هەوڵێک بۆ بەقاچاخهێنانی 400 هەزار دەنکە حەبی ماددەی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆن لە سووریاوە بۆ عێراق ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: ئامارەکانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق زیادیان کردووە، بەگوێرەی بەدواداچوونێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی عێراق، کریستاڵ و حەبی کەپتاگۆن زۆرترین بەکارهێنەری لەعێراق هەیە، کە لە وڵاتانی دراوسێ و بە تایبەت لە سووریاوە دەهێنرێتە نێو عێراق.
ڕاگەیێنراویی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستکەوتە ئەمنییەکان لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بەردەوامەو لەو چوارچێوەیەش هێزەکانی سنوور تونیان شکست بە هەوڵێکی گواستنەوەی 400 هەزار حەبی کەپتاگۆن لە سووریاوە بۆ عێراق بهێنن.
شێوازی جێبەجێکردن: بە گوتەی میری، حەبەکان لەنێو ژمارەیەک دەفری پلاستیکی "جلیکان" دانراون، پلانەکە بەو شێوەیە بووە لە ڕێگەی ڕووباری فوراتەوە لە ناوچەی باهۆزی سووریاوە بەڕێ بکرێت بەرەو سنووری عێراق، بەڵام لە ڕێگای کامێرکانی چاودێرییەوە تێبینی ئەو جلیکانانە کراوەو توانیوانە دەستی بەسەردا بگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سووریا ببوو بە ناوەندی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن و لەوێوە ڕەوانەی وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکرا، لەم بوارەشدا حکومەت بە کارئاسانیکردن بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ماددە هۆشبەرە تۆمەتبار دەکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
شاماران: بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ دەستیپێکردەوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری ورد لەسەر ڕووداوی بەنزینخانەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
11 خولەک لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت