لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر بۆ مەبەستی دزیکردن جامی چوار ئۆتۆمبێل دەشکێندرێن
- کوردستان
- 7 نیسان
ئاڤا نیوز
لە مەیدانی ئاژەڵانی هەولێر جامی چوار ئۆتۆمبێل دەشکێندرێن، مەبەستیش لە شکاندنیان بۆ دزینی پارە بووە، بەڵام لە جیاتی پارە پاسپۆرت و ناسنامە لەنێو ئۆتۆمبێلەکاندا دزراون. پۆلیسی هەولێریش دەڵێت: تا ئیشتا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە سکاڵای تۆمار نەکردووە.
وێنە گەورەکە: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 07-04-2025، چوار ئۆتۆمبێل لە چوار شوێنی جیاوازی مەیدانی ئاژەڵان بۆ مەبەستی دزیکردن جامەکانیان شکێندراوە، بەڵام پارەیان نەدۆزیوەتەوە، ناچار ئەوەی دەستیان کەوتووە لە ناو چوار ئۆتۆمبێلەکە، وەکو ناسنامە و پاسەپۆرت و شتی دیکە، بردوویانە.
لێدوانە فەرمییەکان: هەمزە ئەحمەد نزیکەی 20 ساڵە لە مەینداکەیە و وەک شاهێد حاڵ قسە بۆ ئاڤا دەکات و دەڵێ: چەندین جار جامی ئۆتۆمبێلەکانیان شکاندووە و مانگانە دوو بۆ سێ جار ڕووداوی لەو شێوەیە لەو مەیدانەدا ڕوو دەدەن، کەسیش نازانێت ئەم دزانە خەڵکی کوێن.
- ڕێگری لە ئاژەڵداران دەکرێت و پارەیان وەک خاوە لێوەردەگرن. هەرووەها جاری وا هەیە هەر بە چاو تروکانێک ئاژەڵ دزراوە.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد، بەڕێوەبەری هۆبەی گۆڕەپانی ئاژەڵان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: زۆر خەڵک لەسەر ئەم دیاردانە دەستگیرکراون، بەڵام بۆ بنبڕکردنی ماوەیەکی زۆرە ئێمە داوامان کردووە هێزی ئەمنی لەم گۆڕەپانە جێگیر بکرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامان نەدراوەتەوە، چونکە لەئەگەری هەبوونی هێزی ئەمنی کەس ناتوانێ و جورئەت ناکات دزی بکات یان خەڵک بڕوتێنێتەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: نەقیب کارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: تا ئێستا هیچ کەس لەسەر ئەم جۆرە ڕووداوانە لە پۆلیس سکاڵای تۆمار نەکردووە، بۆ ڕووداوەکەی ئەمڕۆش لێکۆڵینەوەکانمان دەست پێکردووە و داوامان لەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە کردووە کە دزییان لێ کراوە بێن و لە پۆلیس سکاڵا تۆماربکەن.
- وەک هۆشیارییەکیش بۆ ئەو کەسانەی ئەم جۆرە ڕووداوانەیان بەسەر دێت، پێویستە سکاڵا تۆمار بکەن "بۆئەوەی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێبکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





