
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باج لەسەر بەرهەمەکانی چین دەکات گەر هاتوو پەکین لە بڕیاری زیادکردنی باج بۆسەر بەرهەمەکانی ئەمریکا پاشگەز نەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕاگەیاندنی جەنگی بازرگانی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دژ بە 50 وڵات بووەتە هۆی دروستبوونی دۆخێکی ناسەقامگیر لە بازرگانی جیهاندا، چین یەکێک لەو وڵاتانە بوو بە خێرایی وەڵامی سزاکەی ترەمپی دایەوە، لە وەڵامی بڕیاری پەکین بۆ زیادکردنی ڕێژەی باج بە ڕێژەی 34% بۆ سەر بەرهەمەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باج بۆ سەر بەرهەمەکانی چین بە ڕێژەی 50% دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال ڕایگەیاند: " گەر چین لە بڕیاری زیادکردنی باج بە ڕێژەی لە 34% بۆ سەر بەرهەمەکانی ئەمریکا پاشگەز نەبێتەوە، بڕیارێکی نوێ بۆ زیادکردنی باج بە ڕێژەی 50% بۆ سەر بەرهەمەکانی چین واژۆ دەکەم و رۆژی چوارشەممە 9-4-2025 دەچیتەوە بواری جێبەجێکردنەوە."
باکگراوند: لە بڕیارێکی مێژووییدا، لە 2-4 – 2025 دۆناڵد ترەمپ، باجی گومرکی بەسەر 50 وڵاتدا سەپاند و جەنگی بازرگانی دژ بە جیهان ڕاگەیاند، هەموو ئەو وڵاتانەش بە بەرپرسیار دەزانێت کە مامەڵەی خراپیان لەگەڵ ئەمریکا کردووە و بە هۆکاری زیانگەیاندن بە ئابووری ئەمریکا تۆمەتباری کردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و چین مانۆڕێکیان بۆ "لەناوبردنی ژێردەرییەکانی دوژمن" ئەنجام دا
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە و کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا