
دیمەنێک لە ئاوارەبوونی خەڵکی شنگال لە کاتی هێرشی داعش لە مانگی شەشی 2014، سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق پرۆژەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی دەستی داعش لە شنگال ئامادە دەکات، لە قۆناغی یەکەمدا پێنج هەزار خێزان قەرەبوو دەکرێنەوە و بڕی 40 ملیار دیناری بۆ تەرخان دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نزیکەی 10 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر هێرشی داعش بۆ شنگال و دەوروبەری کە تاوەکو ئێستا 80%ی وێرانە، حکومەتی عێراق لیژنەیەکی بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی ڕێکخراوەکە پێکهێناوە و ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووی پرۆژەیەکن.
لێدوانی فەرمی: عەیدان کالۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و ئەندامی لیژنەی قەرەبووکردنەوە بە ئاڤا نیوزی گوت، لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆژەکە تەواو دەبێت و پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: قەرەبووکردنەوە بە قۆناغ دەبێت، لە قۆناغی یەکەمدا پێنج هەزار خێزان قەرەبوودەکرێنەوە و بڕی 40 ملیار دیناری عێراقی بۆ تەرخانکراوە.
بۆچی گرنگە: پرۆژەکە هاوکار دەبێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال، قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان و گەڕانەوەی ئاوارەکان لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا.
باکگراوند: چواری ئەم مانگە محەممەد شیاع سوودانی بۆ یەکەمجار سەردانی شنگالی کرد و چەند بڕیار و پرۆژەیەکی ڕاگەیاند، دیارترینیان تەرخانکردنی بڕی 50 ملیار دینار بوو بۆ ئاوەدانکردنەوە قەزاکە، بڕیاری قەرەبووکردنەوەش لە چوارچێوەی بەڵێنەکانی سوودانی دایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
3 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت