
ئاڤا نیوز
پارت و لایەنە کوردییەکان لە سووریا لە سەر دیدگایەکی نوێ بۆ داهاتووی کورد لە سووریا ڕێککەوتوون و داوای فیدراڵیزم دەکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڕیارە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ هێزە کوردییەکانی سووریا بەیاننامەیەکی هاوبەش بڵاو بکەنەوە و تیایدا بە فەرمی داوای فیدراڵیزم بۆ سووریای دوای ئەسەد بکەن.
لێدوانی فەرمی: بەدران چیا کورد، بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی کوردییە لە سووریا، بە ڕۆیتەرزی گوتووە، هێزە کوردییەکان لە سەر "دیدگایەکی سیاسیی هاوبەش" ڕێککەوتوون کە خەخت دەکاتە سەر پێویستیی :سیستەمێکی فیدراڵی، فرەیی، دیموکراسی و پەرلەمانی" بۆ سووریا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزە کوردییەکان بە نزیکەیی 25٪ـی خاکی سووریایان لە ژێر دەستدایە و دەیانەوێت لە ڕێگەی سیستمی فیدراڵیزمەوە هەرێمێک بۆ خۆیان درووست بکەن و پارێزگاری لە ئۆتۆنۆمیی خۆیان بکەن و هێزە ئەمنییەکانیان بهێڵنەوە.
پێدراوە ڕاستییەکان: داوای کورد بۆ فیدراڵیزم پێچەوانەی ئەو خواستەیەکە کە دەستەڵاتی نوێی سووریا خستوویەتیە ڕوو: کە جەخت لەسەر ناوەندێتیی دەستەڵات دەکاتەوە نەک ناناوەندێتی. هاوکات ئەحمەد شەرع پێشتر دژایەتیی خۆی بۆ فیدراڵیزم نیشان داوە و گوتوویەتی، زۆرینە لەگەڵیدا نییە و لە بەرژەوەندیی سووریادا نییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 24 کاتژمێری ڕابردوو سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە کەرکووک کوژراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە 90%ـی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەگات