
گەڕانی تیمەکان بەدوای تەرمی ئاڤێستا. وێنە؛ بەرگری شارستانیی
ئاڤا نیوز
دوای حەوت ڕۆژ لەدیارنەمانی تەرمی ئاڤێستا یوسف، ئەو كچەی لە ئاوی ڕووباری تەنگاتوور لە دەڤەری مێرگەسۆر خنكا، هەڵمەتێكی گشتگیری گەڕان و پشكنین بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی دەستیپێكردووە، كە جگە لە 120 كارمەند و ئەفسەری بەرگریی شارستانی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، تیمی فرۆكەوانی و ژێرئاو و بەلەمی فریاگوزاریش لە هەڵمەتەكە بەشدارن.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 5ـی ئەم مانگە خانەوادەی سەید یوسف بۆ گەشت و سەیران چوونەتە سنووری قەزای مێرگەسۆر، لەو کاتەدا دووان لە کچ و کوڕەکانی سەید یوسف بۆ وێنەگرتن چوونەتە لێواری ڕووباری تەنگاتوور، کوڕەکەی دەکەوێتە نێو ئاو و ئاڤێستای خوشکی هەوڵی رزگارکردنی براکەی دەدات، براکەی بە سەلامەتی دەردەچێت، بەڵام ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ کەوتە نێو ڕووبارەكە و حەوت ڕۆژە بێسەروشوێنە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، سەرجەم تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمی فڕۆکەوانی فریاگوزاریی هەولێر، لە ئەمرۆوە لە هەڵمەتی گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا، بەشدارن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایدەگەیەنێت، تیمەكانیان بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمی ژێرئاو و كارمەندانی بەرگریی شارستانیی ناوچەكانی دیكە، بەدرێژایی نزیكەی 25 كیلۆمەتر، شەش ڕۆژە هەڵمەتی گەڕان و پشكنینیان دەستپێكردووە، جگە لە تیمی گەرۆک، چەند تیمێکی جێگیریش لە چەند شوێنکی دیاری کراودا وەک بازگە دانراون و تەنانەت تیمێک بۆ شەو دانراوە، دڵنیاییش دەدات لەوەی پرۆسەی گەڕان بەردەوام دەبێت تاوەكو ئەنجامێكی دەبێت.
خاڵە نەرێنییەكان: لێخنی ڕووبارەكە لەلایەك و تیژڕەوی ئاوەكە لە لایەکی ترەوە، بەربەستە لەبەردەم تیمەكانی بەرگریی شارستانی بۆ لێكجیاكردنەوەی ئەو تەنانەی بە ناو ئاوەكە ڕەت دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
کامکاران بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێنەوە سلێمانی
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی نەوت واژۆ کرا
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەکی ئەمریکی لەبارەی ئۆتیزم زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 ئەیلوول
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
21 ئەیلوول
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: داعش لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە 153 هێرشی ئەنجامداوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا