
وێنە- گێتی
ئاڤا نیوز
بۆ ئەوەی بەتەواوەتی سوود لە ڕۆژوو وەربرگریت، بۆ بواری تەندروستی دەبێت چەندین ڕێنمایی هەیە جێبەجێی بکەیت، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بتوانیت بە گشتی سوود لە ڕۆژووەکەت ببینیت.
وێنە گەورەکە: پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە ڕۆژووگرتن سودی زۆرە، باڵام ئەم سوودانە تەنها لە ڕێگەی نەخشەیەکی تایبەت و تەندروستەوە بەدەست دێت، کە ئەم خاڵانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:-
1-خواردنی نانی پارشێو دەبێت بە ڕێژەیەکی مامناوەند بێت و خواردنە تەندروستەکان لەخۆ بگرێت.
2-پێویستە لە کاتی بەڕۆژووبوندا چالاکی جەستەیی مامناوەند بکرێت، دوور بکەوێتەوە لە خەوی زۆر و ناچالاکی.
3- دووربکەوەرەوە لە ڕەفتارە زیانبەخشەکانی وەک جگەرەکێشان و نێرگەلە و مانەوە بەدرێژایی شەو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتێک ئەم خاڵانەت جێبەجێ کرد ئینجا ڕۆژووگرتن سودی دەبێت لەسەر تەندروستی جەستە:-
1- باشترکردنی تەندروستی خوێن.
2- بەدەستهێنانی هاوسەنگی لە ڕێژەی چەوری لەشدا.
3- دابینکردنی ئاسوودەیی پێویست بۆ سیستەمی جۆراوجۆری لەش دوای کارکردن بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بە درێژایی ساڵ.
4- هاوسەنگکردنەوەی پرۆسەی بنەڕەتی جەستە و گەڕانەوەیان بۆ دۆخی ئاسایی.
5- جەستە ڕزگاری دەبێت لە هۆکارەکانی نەخۆشی وەک هەوکردن.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی شارەزایانی بواری خۆراک، ڕۆژووگرتن بە پلەی یەكەم یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات بۆ بەدەستهێنانی وزە لە ماوەی ڕۆژوو گرتندا، ئەمەش یارمەتی لەش دەدات لەو ژەهرانەی لە چەوریدا هەڵگیراون و بەم شێوەیەش بەشدارە لە دابەزاندنی كێش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





