
بینایەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وڵاتی چین چەندین زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بە هەرێمی کوردستان بەخشیووە و کەمتر لە مانگێک مۆڵەت هەیە بۆ داواکاری پێشکەشکردن.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بەشێک لە وڵاتان زەمالەی خوێندن بە هەرێمی کوردستان دەبەخشن و تێچووی دابینکردنی کورسی خوێندن و مانەوە لەسەر ئەستۆی ئەو وڵاتانە دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، وڵاتی چین سێ مەرجی دیاریکردووە بۆ ئەو کەسانەی داواکاری پێشکەش دەکەن ئەمانەن:
٠ پێویستە داواکار دانیشتووی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
٠ پێویستە داواکار تەمەنی لە 45 ساڵ کەمتر بێت و ڕەوشی تەندروستی باش بێت.
٠ فەرمانبەر لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە خزمەتی لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت.
لە لایەکی دیکەوە: بۆ خوێندنی ماستەر ئەم مەرجانە دیاریکراون:
٠ پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
٠ دوو ساڵ تێپەڕی بێت بەسەر دواین بڕوانامە.
٠ کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65 کەمتر نەبێت.
٠ ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە.
٠ داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
٠ کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
٠ کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت.
٠ داواکاری تەنیا لەڕێگەی ئەو ئیمەیلە دەبێت (maqsood.mohammed@mhe-krg.org) دوا وادەش 2025-05-05، دەبێت.
بۆ خوێندنی دکتۆرا زۆربەی مەرجەکان وەک مەرجی خوێندنی ماستەرن جگە لەم دوو خاڵە:
٠ ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم پێنج ساڵ خزمەتی هەبێت.
٠ دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە 70 کەمتر نەبیت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنوێنی پێشکەشکاران دەکات تەنیا لەم ڕێگەیانەوە دەتوانن پەیوەندی بە زەمالەی خوێندن بکەن:
سەرچاوەی زەمالەی خوێندن لەڕێگەی ئەم لینکە دەبێت:
https://mega.nz/folder/KRt0AADQ#w2NRRAEfLfT-1JTYYR4-9w
ئیمەیلی کونسوڵخانە chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn
ژمارە تەلەفونی کونسوڵخانە: 07511378422
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەر لە سەیركردنی دۆسیەی جووتیارانی سەرگەڕان خۆی لادەدات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە زانكۆلاین كارا دەكرێت