پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە؛ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە یەکەم بڕگەی کۆبوونەوەکەیە
- عێراق
- 11 نیسان

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی داهاتووی بڵاوکردەوە، پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەیە، پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبیش نەکراوەتە کارنامەکە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاربوو لە دانیشتنی ڕۆژی 26ـی مانگی ڕابردوو، پەرلەمان دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی بدات، بەڵام ڕێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواو نەبوو، دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو کاتژمێر 1ـی پاش نیوەڕۆ دانیشتنەکە دەکرێت.
کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمان بەم شێوەیەیە:
٠ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
٠ دەنگدان لەسەر پێشنیازی هەموارکردنی یاسای بنەماکانی هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکانی عەرەبی و بیانی ژمارە 20ـی ساڵی 2020.
٠ خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای پاراستن و باشترکردنی ژینگە.
٠ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە ڕێککەوتنی 28ـی 7ـی 1998 سەبارەت بە جێبەجێکردنی بەشی 11ـی ڕێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان.
٠ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی هەمواری یاسای پەرلەمان و پێکهاتەکانی ژمارە 13ـی ساڵی 2018.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شیعە و سوننەکان ڕێگریی لە تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەکەن، داوا دەکەن هەندێک قەزای عێراق بەیەک پاکێج لەگەڵ هەڵەبجە بکرێنە پارێزگا.
لە لایەکی دیکەوە: سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەک هەڵوێستییان ڕاگەیاند و بڕیاریاندا، بەشداریی هیچ دانیشتنێکی داهاتووی پەرلەمان نەکەن، ئەگەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت