
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ بەردەوام هەنگاو دەنێت بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر، هۆکاری سەرەکی ئەم بەرزبوونەوەیەش زیادبوونی نا دڵنیاییە لە بازاڕە جیهانییەکان.
وێنە گەورەکە: گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشكی سپی، بازاڕە داراییەکانی رووبەرووی نادڵنیاییەکی زۆر کردەووتەوە. بەتایبەت نرخی زێر کە هەر لە رۆژی یەکەمی دەست بەکاربوونەوەی ترەمپ تاوەکو ئێستا 536$ لە هەر ئۆنسەیەکدا بەرزبووەتەوە. بەشێک لە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن تاوەکو ساڵی 2028 نرخی ئۆنسەیەک زێر دەگاتە 8000$ دۆلاری ئەمریکی.
ژمارەکان وادەڵێن: تەنها لە ساڵی 2025 هەر ئۆنسەیەک زێڕ 614$ بەرزبووەتەوە. لەکاتێکدا ئێستا لە 13 یەمین هەفتەی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ داین. بەشێوەی تێکڕا لەگەڵ هاتنەوەی ترەمپ لەسەر ئاستی هەفتانە هەر ئۆنسەیەکی زێر بڕی 42$ دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەتەوە و ئێستا لە ئاستەکانی 3236$ لەنگەری گرتووە.
هۆکارە زانراوەکان: بەگشتی ئەو هۆکارانەی وادەکەن نرخی زێر لە ساڵی 2025 بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە بریتین لە:
1. کڕینی زێر لەلایەن بانکە ناوەندییەکان: بانکە ناوەندییەکان بەردەوامن لە کڕێنی زێر بەتایبەت لە سێ ساڵی رابردوو بۆ هەر ساڵێک 1000 تۆن زێڕیان کڕیوە. بەتایبەت بانکی ناوەندی چین.
2. شەڕی پێناسی گومرگی: ململانێی ئەمریکا و وڵاتانی ڕکابەر لەسەر زیادکردنی پێناسی گومرگی نادڵنیایی زۆری لەسەر بازاڕەکان دروستکردووە. بەتایبەت ئەگەری بەردەوامی ئەم ململانێیە لە 90 رۆژی داهاتوو بازاڕەکان دەخاتە ژێر فشاری زۆر و ئەگەری بەرزبوونەوەی زێر زیاتر دەکات.
3. ترس لە پاشەکشەی ئابووری ئەمریکا: ئەگەری پاشەکشەی گەشەی ئابووری ئەمریکا و بەردەوامی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لەو وڵاتە دەرفەتی باش بۆ کڕیارانی زێر دەرەخسێنێت.
4. ئەگەری دابەزاندنی رێژەی سوو لە ئەمریکا: پێشبینی دەکرێت گەنجینەی فیدڕاڵی ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دوو جاری دیکە رێژەی سوو دابەزێنێت، ئەمەش پاڵپشتی بەرزبوونەوەی نرخی زێر دەکات.
5. ململانێ جیۆسیاسیەکان: کڕیارانی زێڕ جگە لە دوو ساڵ، لە ساڵی 2000 تاوەکو 2025 بەردەوام لەسەر ئاستی ساڵانە قازانجیان کردووە و ئەمەش دەرخەری ئەوەیە لەسەر ئاستی درێژخایەن مامەڵەکارانی زێڕ دەرفەتی قازانجیان زیاترە وەک لە زەرەر.
6. بەرزبوونەوەی بەردەوامی قەرزەکان: قەرزی نەتەوەیی ئەمریکا لە ساڵی 2025 گەیشتە سەرووی 36$ ترلیۆن دۆلار، ئەمە هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر زێر.
7. هەڵبەز و دابەزی بەهای دراوەکان: دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دراوە سەرەکیەکانی وەک یۆرۆ و یەن و فرانکی سویسڕی لە سێ ساڵی رابردوو وادەکات نرخی زێڕ لەو وڵاتانە هەرزانتربێت و خواستیش لەسەر کڕینی زێر بەرزبێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بانک و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن لە بەرزکردنەوەی پێشبینییەکانیان بۆ نرخی زێڕ لە ساڵی 2025 و دیارترین پێشبینییەکان بریتین لە:
- دۆچە بانک: 3139$ بۆ 3700$ بۆ هەر ئۆنسەیەک.
- بانکی HSBC: 3015$ دۆلار.
- بانکی ANZ: $3200 دۆلار.
- گۆڵدمان ساکس: 3300$ دۆلار.
- بانکی UBS: $3200 دۆلار.
- بانکی ئەمریکا: 3350$ دۆلار.
- جەی پی مۆرگان: 3000$ دۆلار.
- سیتی بانک: 3500$ دۆلار.
- Swiss Asia Capital: تاوەکو ساڵی 2028 بەرزدەبێتەوە بۆ 8000$ دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان