
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگەی نێردەکەیەوە پەیامێک ئاڕاستەی ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەبێت هێڵی سوری ئەمریکا بە ئێران ڕابگەیەنرێت.
وێنە گەورەکە: گفتووگۆ و دانووستانەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکا دوای چەندین هەڕەشە و لێدوانی تووندی دژ بە یەک ئەنجامەکەی بە ڕێککەوتن لەسەر کۆبوونەوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە مەسقەتی پایتەختی سەڵتەنەی عومان کۆتایی هات، پێش کۆبوونەوەکە دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگەی ستیڤ ویتکۆڤی، نێردەیەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست پەیامێکی بۆ ئێران هەیە و هێڵی سوور بۆ تاران دادەنێت.
لێدوانی فەرمی: ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لێکردوون پەیامێکی تایبەت بە وەفدی ئێران ڕابگەیەنن و بڵێن " هێڵی سوری ئەمریکا بۆ ئێران بوون بە خاوەنی چەكی ئەتۆمیە"، ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات تاران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و هەموو ڕێگەیەک بۆ ئەو مەبەستە دەگرێتە بەر.
زانیاریی زیاتر: لە ئێستادا وەفدی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی سەڵتەنەی عومان ئامادەن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و دانووستان و هەموو جیهان چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەکە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو





