شیفا بارزانی: ڕەوەندی كوردستانی لۆبییەكی بەهێز لە دەرەوەی وڵات درووستدەكات
- کوردستان
- 2024-03-11
ئاڤا نیوز
كوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا نیوز، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی کردووە، شیفا بارزانی ئاماژە بە پرۆژە و پلانەکانیان دەکات بەتایبەت بە درووستکردنی لۆبییەکی بەهێز لەدەرەوەی وڵات.
ئاڤا نیوز: پڕۆژەکەتان چییە و ئامانجەکەی چییە، سەردانی زۆربەی وڵاتەکانتان کرد داواکاریتان پێشکەش کرد، وەڵامی داواکەتان چی بوو ؟
شیفا بارزانی: ئامانجی ئێمە لەم پڕۆژەیە ئەوەیە کوردانی تاراوگە بخەینە ژێر یەک چەتر، سێ پرەنسیپی سەرەکیمان هەیە بۆ کۆکردنەوەی هاونیشتمانیان وەک کۆنفیدراسیۆنێک کاربکەن و لۆبیەکی بەهێز لە دەرەوەی وڵات بۆ ئاڵای کوردستان و ناساندنی پێشمەرگە وەک ڕەمزی خۆڕاگری، هەر لایەنێک بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی نەتەوەیی، سیاسی هەر ئەو ڕێکخراوانەی چالاکی مەدەنی لە وڵاتان دەکەن دەتوانن بێنە نێو کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بکات.
ئاڤا نیوز: لە پەرلەمانی کەنەدا داوای پشتیوانیتان بۆ هەرێمی کوردستان کردبوو ؟
شیفا بارزانی: پەرلەمانی کەنەدا، پاڵپشتی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و بەڵێنی دا دەنگی ئێمە بگەیێنێتە حکومەتی کەنەدا، داوامان لێکرد لەگەڵ دۆستانی خۆی لە ئەمریکا و ئەوروپا، بابەتی ئەو هەڕەشانەی کە لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە بە ڕژدی وەربگیرێت، ئەو ستەمەی کە ئێران و سوپای پاسداران لە هەولێری دەکات، ئەو پرسە مایەی نیگەرانی ئەوان بوو گوتی ئەمە بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە، هەروەها شاندێکی باڵای پەرلەمانی کەنەدا و سیناتۆرەکان بەڵێنیان داوە بەمزووانە سەردانی هەولێر بکەن، بەتایبەت ئەو شوێنەی کە هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر و سەردانی ئەو کەسانەش دەکەن کە زیانیان بەرکەوتووە.
ئاڤا نیوز: بەپێی زانیارییەکان وابڕیارە خەڵاتی ڕێزلێنانی سەرۆک بارزانی بە دۆستە نەرویجییەکانی کورد دەبەخشرێت؟
شیفا بارزانی: سەرەتای مانگی نیسان پلانمان ئەوەیە لە نەرویج دۆستانمان خەڵات بکەین، کە چەند ساڵێکە پشتگیری دۆزی کورد دەکەن، کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری خانەنشینی ئەو وڵاتە، ژمارەیەک سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەنووس و کەسایەتی بەرچاو لەم ئیڤێنتە میوانداری کراون.
ئاڤا نیوز: ئەمساڵ یادی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە نێو پەرلەمانی بەریتانیا دەکرێتەوە، گوتارتان دەبێت، دەتانەوێت چ پەیامێک بگەیێنن؟
شیفا بارزانی: لەوێ گوتارمان دەبێت، بەڵام لەبەر ئەوەی بۆنەکە زیاتر کولتورییە، پەیامەکەمان نەتەوەیی دەبێت، سڵاوی گەلی کورد دەگەیێنینە جیهان، گرنگە لەنێو گەلانی جیهان ڕەوەندی کوردی پەیامی هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
80ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع داوایەک لە سوورییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی و كەركووك سێ داعش دەستگیر دەكرێن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات