
ەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات وادەی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لەنێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا ڕادەگەیێنێت، ئاشکراشی دەکات کە دەیانەوێت هەموو دەسەڵاتەکان لە دیمەشق چڕنەکرێتەوە و پارێزگاریی لە ناسنامەی هەسەدە لەناو سوپای نوێی سووریادا بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: 10-3-2025 ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە ڕێککەوتنێکی مێژوویان واژۆکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هەسەدە دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگری سووریا و دەوڵەتی سووریاش مافەکانی کورد گەرەنتی دەکات.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی بەوەکردووە، بە هەوڵی دۆستەکانیان ماوەی 12 ڕۆژە گرژییەکان لە نزیک بەنداوی تشرین وەستاون، بەگوێرەی ڕێککەوتنیشیان لەگەڵ دیمەشق لەبارەی بەنداوەکە، ئیدارەی بەنداوەکە وەک خۆیان بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکان دەمێننەوە.
ەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە
- ئێستا هێزەکانی دیمەشق لەنێوان ئێمە و هێزەکانی نزیک لە تورکیا جێگیر بوون، هێزەکانمان لە دووری هەشت کیلۆمەتر لە بەنداوەکە جێگیربوون.
- ئەحمەد شەرع هەندێک پێشمەرجی لابرد کە پێشتر تورکیا (لەبارەی هەسەدە) داوای دەکردن.
- تێبینییمان کردووە تورکیا زمانێکی میانڕەوتر لە ڕاگەیێنراوە فەرمییەکانیدا بەکاردەهێنێت، پێدەچێت بیرۆکەی تێکەڵکردنی هەسەدە و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەری لەگەڵ دەوڵەتی سووریا قبووڵکردبێت.
- ڕێککەوتنەکەمان لە دۆخێکی ئەرێنیی و ئارامدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع واژۆکرد، ناوبراو بەڕێزەوە پێشوازیی لێکردین و بەناوی فەرمی خۆم بانگی کردم، ئەمریکییەکانیش پشتیوانیی ڕێککەوتنەکە دەکەن، چونکە دەیانەوێت سووریا ئارام بێت.
- دەبێت ئیدارەی نوێ، دژی زمانی کوردی نەبێت و ئاماژە پێنەکردنی لە دەستووری کاتیدا، مایەی نائومێدیمان بوو.
- دوو هێڵی سوورمان هەن؛ یەکەم دەسەڵاتی ئیداری تەنیا لە دیمەشقدا چڕنەکرێتەوە، دووەم خواستمانە ناسنامەی هەسەدە لەناو سوپای سووریادا پارێزراوبێت.
- لە کۆتا دیدارماندا لەگەڵ شەرع، ناوبراو هیچ دژایەتییەکی لەگەڵ بوونی پێکهاتەی عەرەبی لەناو هێزەکانماندا نەبوو، بەدووریشی دەزانم تورکیا ئاگاداری واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە بووبێت.
- شەرع داوای لێکردین دەستبەرداری ئەو ناوچانە ببین کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی عەرەبن وەک دێرەزوور و ڕەققە، بەڵام لەلای کاری لەپێشینە نییە و دۆخی ئەو ناوچانەش لە داهاتوودا گفتوگۆی زیاتریان لەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 24 کاتژمێری ڕابردوو سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە کەرکووک کوژراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆتایی ئەم مانگە 90%ـی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە دەگات