
وێنەی دوایین کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە پیرمام
ئاڤا میدیا
لەم دوو ڕۆژەی داهاتوو جارێکی تر شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، وتەبێژی پارتییش دەڵێت لەم کۆبوونەوەیە گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: شاندە باڵا و تەکنیکییەکانی پارتی و یەکێتی لە دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەردەوامن و کارەکان بۆ پێکهێنانی کابینەکە تەواوکراون، تەنیا دابەشکردن و یەکلاییکردنەوەی پۆستەکان ماوە.
لێدوانی فەرمی: مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە دوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی کە لە پیرمام بەڕێوەچوو، چوونەتە ناو وردەکاری چۆنیەتی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت، لە کۆبوونەوەی داهاتووشدا کە لەم یەک دوو ڕۆژە دەکرێت، گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت.
لە لایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەیەکی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندێکی ئەمریکیشدا بە سەرۆکایەتيی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، جەخت لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵگەیەكی فراوانی گەشتیاری لە گەلی شێرانە لە شێلادزێ بونیاد دەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا