
ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا لە عێراق - وێنە: العربیە
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی تورکیا ئاشکرای دەکات "لە چوارچێوەی سنووردارکردنی بازنەی تیرۆر" تاوەکو باشووری چیای ئاسۆس لە سنووری پارێزگای سلێمانی سوپایان جێگیر کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوپای تورکیا دەیەوێت شوێنی مانەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بە یەکجاری کۆنترۆڵ بکات؛ ئێستا سەربازانی تورکیا لە "چیای ئاسۆس" جێگیر بوونە و لەوێوە شوێنی مانەوەی گەریلاکانی پەکەکە دەکەنە ئامانج.
لێدوانی فەمی: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا پلانی ئەمنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە دژی پەکەکە نزیکەی شەش ساڵە بەردەوامە و نابێت لەوە زیاتر درێژە بکێشێت، دەبێت کۆتایی پێبهێنرێت.
زانیاریی زیاتر: "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە کاریگەرەکانی سوپای تورکیا، چیای قەندیل ئەو قەندیلەی ڕابردوو نەماوە، کە لە ژێر دەسەڵاتی گەریلاکانی پەکەکەدا بووە"، یەشار گولەر وادەڵێت.
باکگراوند: زیاتر لە 40 ساڵە شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا بەردەوامە؛ تورکیا بڕیاری داوە پێش هاوینی ئەمساڵ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورە لە دژی پەکەکە، لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت