10 حیزب و لایەنی سیاسیی تورکمان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بایکۆت دەکەن
- کوردستان
- 12 ئازار
ئاڤا نیوز
دە حیزب و لایەنی سیاسیی تورکمان هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان بایکۆت کرد.
وێنە گەورەکە: بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە 11 کورسی پێکهاتەکانی هەڵوەشاندەوە، نیگەرانی و ناڕەزایی فراوانی پێکهاتەکانی لێکەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ سێشەممە نوێنەرانی 10 حیزب و لایەنی سیاسیی تورکمان لە هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بایکۆت دەکەن.
هۆکارە زانراوەکان: تورکمانەکان بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بە "بڕیارێکی سیاسی و نابەجێ"، دادەنێن و پێیانوایە زوڵمیان لێکراوە، بۆیە کۆبوونەوەیەکیان کردووە و واژۆیان لەسەر ڕێککەوتننامەیەک کردووە بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن.
لەلایەکی دیکەوە: بەرەی تورکمانی بەسەرۆکایەتیی حەسەن تۆران بڕیاری داوە بەشداری هەڵبژاردن بکات و تاکە لایەنی تورکمانییە تاوەکو ئێستا بڕیاری بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی دابێت. بەرەی تورکمانی لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا کورسییەکی بەدەستهێنابوو.
باکگراوند: دوینێ دووشەممە نۆ لایەنی کلدان، سریان، ئاشووری و ئەرمەن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان ڕاگەیاند.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت