
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە داواكاریی لایەنە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەڵێت، پاڵپشتی تێكڕای داواكارییەكانیانین، بەڵام گرنگە كە داواكارییەكان واقعی بن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025-04-17، لە دووەم ڕۆژی دیداری سلێمانیدا، لە پانێلێكدا بە ئامادەبوونی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و پێتەر گالبرەیس، یاریدەدەری پێشووی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسیان لە گۆڕانكارییەكانی سووریا و بەشداریی لایەنە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژئاوا لە ئیدارە و حكومەتی تازەی وڵاتەكە كرد.
لێدوانی فەرمی: لە پانێڵەکەدا هۆشیار زێباری، ڕایگەیاند:
٠ ئێمە دەتوانین هاوكاریی براكانمان لە رۆژئاوا بكەین بەپێی ئەو ئەزموونەی هەمانە و پێیدا تێپەڕبووینە لە ڕووی دیاریكردنی خواستەكانمان لەچوارچێوەی عێراقی فیدڕاڵدا.
٠ لە ڕۆژئاوای كوردستان هێزی سیاسی هەن و كاران و خاڵی بنچینەیی ئەوەیە كە بەرەی كوردی یەكبخەن، ئەمە خاڵە گەوهەرییەكەیە هەروەك چۆن ئێمە لە دوای ڕووخانی ڕژێم لە عێراق ئەمەمان كرد و بە یەك تیم چووینە بەغدا.
٠ ئێمە پاڵپشتی تێكڕای داواكارییەكانی لایەنە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژئاواین و لە پشتیانین، بەڵام پێویستە داواكارییەكانیان واقیعی بن و شایستە بن، ئێمە جۆرە شێوازێكیان بۆ پێشنیاز ناكەین، بەڵام هەندێكجار ئەستەمە ئەزموونی هەرێمی كوردستان بسەپێندرێت یان دووبارە بكرێتەوە لە شوێنێكی دیكە، ئەوەی لێرە بەدەستمان خست دەرهاوێشتەی ڕووداوە مێژووییەكان بوو لەوێ دۆخەكە كەمێك جیاوازترە.
٠ بزاڤی كورد لە سووریا ڕەگ و ڕیشەی هەیە و لەخۆوە پەیدا نەبووە و خەبات و شۆڕشیان هەبووە و واقیعی بوون، دەرفەتێكی ڕاستەقینەیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی ببنە بەشێكی بنچینەیی لە داهاتووی سووریا، چونكە مەترسی و گومان لەسەر سووریا هەن و پێویستە ئاگاداری ئەوە بن كە سەركێشی نەكەن و مامەڵەی واقیعیان هەبێت.
لە لایەكی دیكەوە: هەر لە پانێلەكەدا ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: ئەزموونی هەرێمی كوردستان ئەزموونێكی گرنگە بۆ كورد و ئێمە وەك ئەزموونێكی گرنگ سەیری هەرێمی كوردستان دەكەین و لە چوارچێوەیەكی دۆخ و مێژوویێكی دیاركراو، ئەوەی پەیوەستە بە كوردانی ڕۆژئاوا دۆخەكە جیاوازە و تەنانەت پێكهاتەی كۆمەڵایەتییش لە سووریا جیاوازە بەراورد بە عێراق، ئێمە نەك تەنیا سەیری عێراق، سەیری دەوڵەتانی دیكەش دەكەین و ئەزموونی هاوشێوە هەیە و دەكرێت سوودی لێوەرگرین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






