مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئەڵمانیا: پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کابینەی نوێ پێکبهێنرێت
- کوردستان
- 17 نیسان
شەیری بکە لە:

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و كريستيانه هۆمان، باڵيۆزى نوێى ئهڵمانيا له عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبوونەوە و هەردوولا "کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبهێبرێت".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی 4ـی 2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و كريستيانه هۆمان، باڵيۆزى نوێى ئهڵمانيا له عێراق کۆبوونەوە؛ هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پشتیووانییەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگە باسیان لێوەکرا.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەبارەی کۆبوونەوەکەوە نووسیوویەتیی، "هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان تاوتوێ کرد و هەردوولا کۆک بووین لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبهێبرێت."
زانیاریی زیاتر: "هەروەها جەختمان لە گرنگیی نەهێشتنی هەموو کێشە و ئاستەنگ و بیانووەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باڵیۆزی ئەڵمانیا پشتیووانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان و خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە.
ئەمەش بزانە: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





