
ژنێکی عێراقی لە کاتی بەشداریکردن لە یەکێک لە گردبوونەوە جەماوەرییەکان
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێژەی بێکاری لەنێو ئافرەتانی عێراق بۆ زیاتر لە 60% بەرزبووەتەوە.
وێنە گەورەکە: نووسینگەی هەرێمیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی ژنان لە عێراق، بە هاوکاریی کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا (ESCWA)، ساڵانە ڕاپۆرتێک سەبارەت بەدۆخی ئافرەتان لە جیهانی عەرەبی بۆ بنکەی سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان بەرز دەکاتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ڕاپۆرتەکە، ڕێژەی بێکاریی لەنێو ئافرەتانی سەرووی تەمەن 15 ساڵ لە عێراق گەیشتووەتە 28.3%. لە وڵاتانی دیکەی عەرەبی بەمشێوەیە: تونس 20.5%، جەزائیر 20.6%، سووریا 22% و فەلەستین 40.4%.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە ڕێژەی بێکاری ئافرەتانی تەمەن 15 بۆ 24 ساڵ، ڕێژەی بێکاری لە عێراق گەیشتووەتە 62.2%. هەرچی پەیوەستە بە وڵاتانی عەرەبییەوە بەمشێوەیە: لوبنان 21.4%، ئیمارات 23%، میسر و فەلەستین 50.5% و لیبیاش 67.7.
ئەمەش بزانە: بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، "رێژەی بێکاریی ژنان لە عێراق بۆ ساڵی 2023 گەیشتووەتە 28.2%، ئەمەش دوو هێندە زیاترە لە ڕێژەی بێکاری پیاوان کە بە 14.7% مەزەندە دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت