
چەند سەربازێکی سوپای ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئۆکراینا ڕادەگەیەنێت و کیێڤ بە شکاندنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای داواکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ پیشاندانی ویستی ڕاستەقینە بۆ گەشتن بە ئاشتی لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا " جەژنی ئیستەر" ی وەک دەرفەتێک بەکارهێنا و بەو بۆنەیەوە ئاگربەستێکی 30 کاتژمێری لەگەڵ ئۆکراینا ڕاگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ یەک شەممە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا کیێڤ بە شکاندنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لەیەن سەرۆک پووتینەوە بەڵام هێزەکانی ئۆکراینا لە ناوچەکانی سوخایا بالکا و بوگاتیر لە هەرێمی دۆنێتسک هێرشیان کردۆتە سەر سەربازانی ڕووسیا، لە شارەکانی کورسک و بریانسک و بێلگۆرەد هێرشەکانیان بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی هاوڵاتیان، کیێڤ پابەندی ئاگربەست نەبوو.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، کیێڤ بە 48 مووشەک هێرشی کردۆتەسەر دورگەی کریمیا، ڤلادیمێر پووتین فەرمانی بە سوپای ڕووسیا کردووە بەرپەرچی هەر هێرشیک بدرێتەوە و لە بەرامبەردا هێزەکانی ڕووسیا بە تووندی وەڵامی هێرشەکەی ئۆکراینایان داوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند، فەرمانی بە سوپای ئۆکراینا کردووە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراینا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوا لە سووریا دەکات پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییەوە بکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





