مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی بەریتانیا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 22 نیسان

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی یەکگرتوو لە عێراق کرد
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی یەکگرتوو لە عێراق کرد، هەر لەمیانەی کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیان کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی شانشینی یەکگرتوو لە عێراق کرد.
- سەرۆکوەزیران وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز خواست، هاوکات ئامادەی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لەپێناو پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانیان لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو.
لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی شانشینی یەکگرتوو لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ساڵانی ڕابردوو کوردستان پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هاوبەش دووپات کردەوە.
ئەمەش بزانە: لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا کە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی شانشینی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە زووترین کاتدا کردەوە .
- هەروەها ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ تاوتوێ کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت