
ئەحمەد تورک، پەرلەمانتاری دەم پارتی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دوێنی هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەحمەد تورک، پەرلەمانتاری دەم پارتی دۆخی تەندروستی تێکچووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە، دوای پشکنین دەرکەوت، ئەحمەد تورک تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان بووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەحمەد تورک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە تەمەنی 82 ساڵیدایە، دوای چەند پشکنینێک دەرکەوتووە گرێی شێرپەنجەیی لە سییەکانی هەیە، ئێستا لە ئەنقەرە چارەسەری وەردەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنی دەم پارتی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ئەحمەد تورک، ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند، تورک بۆ وەرگرتنی چارەسەری ڕۆتینی سەردانی نەخۆسخانەی کردووە، پیشووتریش ئەو چارەسەریانەی وەردەگرت، هیچ پێشهاتێکی نوێ و نەرێنی سەبارەت بەتەندروستی تورک لە ئاراد نییە.
باکگراوند: ئەحمەد تورک، تەمەنی 82 ساڵە، لە هەڵبژاردنەکانی 31ی ئاداری 2024دا وەک هاوسەرۆکی شارەوانی ماردین هەڵبژێردرا، بەڵام دواتر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و قەیووم لە شوێنی دانرا، چەند جارێکیش وەک ئەندامی شاندی ئیمرالی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






