هاووڵاتیانی ئەڵقۆش داوا لە ئاڤا دەکەن گرفتی دەرهێنانی کارتی نیشتمانییان بگەیێنێت
- عێراق
- 24 نیسان

كارتی نیشتیمانیی- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
چەندین مانگە کێشەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی لە ئەڵقوش هەیە و تا ئێستا چارەسەرنەکراوە. لە کاتی بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە، پەیامنێری ئاڤا لە ئەڵقوش دەستگیرکرا.
چیرۆکی سەرەکی: هێشتا گرفتی دەرهێنانی کارتیی نیشتمانی لە سنووری قەزای تلکێفی سەر بە پارێزگای نەینەوا چارەسەرنەکراوە، لە ناحیەی ئەلقۆشیش، ڕۆژانە سەدان کەس تا ناوی بنوسێت بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی دەبێت ڕۆژانە لە بەیانیەوە تا دەوام تەواو دەبێت لە نۆرەی ناونوسین بوەستێت، ئینجا مانگێک یان زیاتری پێ دەچێت تا نۆرەی دەگات و مامەڵەکەی لێ وەردەگیرێت.
زانیاریی پەیامنێر: بۆ گەیاندنی ئەو گرفتە، هاووڵاتیانی ئەڵقوش پەیوەندییان بە ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا میدیا کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە، مەگەر بەس بە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی ڕۆژهات لوقمان بەدەم داواکاری هاووڵاتیانی ئەڵقوش دەچێت و لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆی دوێنێی هەواڵەکانی ئاڤا بەهدینان لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ئەو سنوورە دەستبەسەری دەکرێت و پێی دەلێن، گواستنەوەی گرفتەکانی خەڵک کاری تۆ نیە و لەکوێوە هاتووی بڕۆوە ئەوێ، ئەمە لە کاتێکدایە لەماوەی پێش نۆرەی خەڵکی بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتمانی لە قەزای تڵکێف گەیشتبووە 50 هەزار کەس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناحیەی ئەڵقوش سەر بە قەزای تلکێف لە پارێزگای نەینەوا، دەکەوێتە ڕۆژئاوای باشووری کوردستان و لە چوارچێوەی بە ماددەی 140ـی دەستووری عێراقە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






