دیداری یەکێتی بەبێ ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرکردەی دیاری حیزبەکە بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 25 نیسان
ژمارەیەکی زۆر سەرکردە و کادیری یەکێتی لە دووەمین دیداری حیزبەکە
ئاڤا نیوز
بەبێ ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرکردەی دیاری ئەو حزبە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان دووەم دیداری یەکێتی لە سلێمانی ئەنجامدا.
وێنە گەورەکە: ئەوەی تێبینی کراوە ژمارەیەک سەرکردەی دیاری یەکێتی بەشداری دیدارەکەیان نەکردووە، لەوانە: (شاڵاو عەلی عەسکەری، بەرهەم ساڵح، سەعدی پیرە، عەدنان موفتی، حاکم قادر، چەتۆ حەوێزی، مەحموود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینا).
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، هەموو ئەو سەرکردانەی یەکێتی بە فەرمی داوایان لێکراوە بەشداری دیدارەکە بکەن، بەڵام بەشێکیان نیگەرانن لەو حزبە و پێیان وایە ئەم دیدارە لە قازانجی یەکێتی نییە و هەیکەلی حزب دەگۆڕێت، لە کاتێکدا ئەوەی دەتوانێت هەیکەلی ئەو حزبە بگۆڕێت تەنیا کۆنگرەیە. بەشێکی دیکەیان بە تەواوی نا ئومێد بوونە لە یەکێتی و بڕیاریان داوە ئیدی بەشداری هیچ چالاکییەکی ئەو حزبە نەکەن.
لێدوانی فەرمی: کاروان گەزنەیی، وتەبێژی دیداری یەکێتی دەڵێت: 12 هەزار و 500 کادیر بەشدارییان لە دیدارەکە کردووە. ئامانج لە دیدارەکە ئەوەیە دەمانەوێت پەیکەربەندی حزبی، بەپێی قۆناغەکە بگونجێنین و، ڕوئیایەکی تازە لە ڕێگای کادیرەکانمانەوە بگەیەنینە سەرکردایەتیی حزب، بۆیە بڕیارمان داوە بۆچوونی کادیرەکانمان وەربگرین.
ئەوانەی بەشدارییان نەکرد: شاڵاو عەلی عەسکەری، بەرهەم ساڵح، سەعدی پیرە، عەدنان موفتی، حاکم قادر
وانەی بەشدارییان نەکرد: چەتۆ حەوێزی، مەحموود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی مینا
داوا لەو سەرکردانە کرابوو کە بەشداری لە دیداری یەکێتی بکەن
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت