
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان.گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی گۆڕان، باڵی كوردسات، بە ڕاسپاردە و سەرپەرشتیی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، سبەی شەممە كۆنفڕانس دەبەستێت، ئەمەش دوای ئەوەی كۆمیسیۆن كۆنفڕانسەكەی 5ـی ئەم مانگەی گۆڕانی زەرگەتەی هەڵوەشاندەوە و بەناڕاستەوخۆ وەك كۆبوونەوەیەكی حیزبی ناساند.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، نووسراوێكی ئاڕاستەی باڵی كوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆكایەتی 'دانا ئەحمەد مەجید' كرد، بە ئەنجامدانی كۆنفڕانسی بزووتنەوەکە لە ڕۆژی 26ـی نیسان، گۆڕانی كوردسات بانگەوازی سەرجەم هەڵسوڕاوانی دەكات كە ناویان لە لیستی دەستەی گشتیی هەیە و مافی بەشداریكردنیان هەیە، پیادەی ئەو مافە مەدەنیەیان بكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گۆڕانی كوردسات ڕایدەگەیەنێت، دوای هەوڵ و تەقەلایەكی زۆر و كردنەوەی گرێ یاساییەكان، پاڵپشت بە فەرمان و ڕێنماییەكانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاردرا ڕۆژی شەممە 2025-04-26، کاتژمێر 10ـی بەیانی لە (هۆڵی ئاشتی) لە شاری سلێمانی، بەسەرپەرشتی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان، هاوکات ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، کۆنفڕانسی بزووتنەوەی گۆڕان دەست بەکارەکانی دەکات.
باكگراوند: 5ـی ئەم مانگە ئاڕاستەی گردەکەی بزووتنەوەی گۆران بە سەرۆکایەتیی چیا نەوشیروان مستەفا و بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەناوی گۆڕانەوە کۆنگرەی بەست و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژارد، بەڵام ڕەوتی کوردساتی حیزبەکە ڕایگەیاند، کۆمیسیۆن بڕیاری دواخستنی کۆنگرەکەی دابوو و نوێنەریش ئامادە نەبووە، بۆیە ئەوەی لە گردەکە کرا تەنیا کۆبوونەوەیەکی گشتی بووە نەک کۆنگرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت