
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حیزب و بەربژێری سەربەخۆی واڵا کردووە و لە کۆی 310 حیزبی فەرمی لە عێراق تاوەکو ئێستا 70 حیزب و هاوپەیمانی ناویان خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تۆمار کردووە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆن لە ئامادەکارییەکان بەردەوامە و دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حیزب و بەربژێری سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تاوەکو 4ـی مانگی داهاتوو کراوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند:
٠ تاوەکو ئێستا 70 حیزب و هاوپەیمانی تۆمارکراون بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان.
٠ هاوپەیمانییە کۆنەکان زیاترە لە 60 هاوپەیمانی، دەتوانن داتاکانیان نوێ بکەنەوە لە ئەگەری مانەوە لە هاوپەیمانیەتییان یان کشانەوەیان.
زانیاریی زیاتر: رسوماتی تۆمارکردنی هاوپەیمانیی نوێ پێنج ملیۆن دینارە لە کاتێکدا فۆڕمی ناو تۆمارکردن یەک ملیۆن دینارە، هاوپەیمانیەتییە کۆنەکان هیچ بڕە پارەیەک نادەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا 310 حیزب لە سەرتاسەری عێراق بەشێوەیەکی فەرمی لە کۆمیسیۆن تۆمارکراون، بەڵام سەرجەم حیزبەکان لە هەڵبژاردنەکان بەشداری ناکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






