
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی عێراقە و کەسێکی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون گەیێنراوەتە ئەوێ
ئاڤا نیوز
بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، هێنان و بردنی ئاژەڵ بۆ نێو پارێزگای کەرکووک بۆ ماوەی 21 ڕۆژ قەدەغە دەکرێت، هاوکات ژمارەیەک بڕیار و ڕێکاری نوێ دەگیرێتەبەر.
چیرۆکی سەرەکی: بە بەشداری دامودەزگا تەندروستی و ئەمنییەکانی پارێزگای کەرکووک و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکە، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، کرا، بڕیاردرا لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون پێکبهێندرێت، هاوکات ژمارەیەک بڕیار دەرکران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگای کەرکووک بووەتە زۆنی سووری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، تا ئێستا 40 حاڵەتی گوماناوی بە تووشبوون لەو پارێزگایە تۆمارکراوە، کە هەشت حاڵەت پشتڕاست کراونەتەوە، چوار لە تووشبووانیش مردوون، سێ تووشبووش چاکبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و یەک تووشبوو لە نەخۆشخانە ماوە.
لێدوانی فەرمی: دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، بڕیارەکانی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خوێندەوە کە ئەمانەن:
یەکەم: هێنان و بردنی هەمووجۆرە ئاژەڵێک بۆ پارێزگای کەرکووک بۆ ماوەی 21 ڕۆژ قەدەغەیە، واتە نە ئاژەڵ لە پارێزگاکانی دیکەوە ڕێگەی پێدەدرێت بهێنرێتە نێو کەرکووک، نە لە کەرکووکیش ڕێگە دەدرێت ئاژەڵ ڕەوانەی پارێزگاکانی دیکە بکرێت، بەڵام هێنان و بردنی ئاژەڵ لەنێوان قەزا و ناحیە و گوندەکانی پارێزگای کەرکووک، ئاساییە.
دووەم: سەربڕینی ئاژەڵ لەنێو شار بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، ڕێکاری پێویست بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر و ڕووبەرووی دادگا دەکرێن و بە پێبژاردن سزا دەدرێن، تاکە شوێن کە ڕێگەپێدراوە ئاژەڵی لێ سەرببڕدرێت، سەربڕخانەی گشتیی کەرکووکە.
سێیەم: تەندروستیی کەرکووک لە سەرجەم نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان، ڕێکاری پێویستی خۆپارێزی دەگرنەبەر بەپێی پێویستی و دەسەڵاتیان پێدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






