
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریاو ئەحمەد بەدرانی، وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی ئامادەبوونی لە لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە لە 17ـی مانگی داهاتوو لە بەغدا ببەسترێت، وەزیری ڕۆشبیری عێراق بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ڕادەستی سەرۆککۆماری سووریا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە لە 17ـی مانگی داهاتوو، لوتکەی عەرەبی بە بەشداری سەرکردە و پادشای وڵاتانی عەرەبی لە شاری بەغدا بەڕیوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش تا ئێستا عێراق داوەتنامەی فەرمی بۆ زۆرێک لەو سەرکردانە ڕەوانە کردووە لە نێویشیاندا ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد بەدرانی، وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆمار بانگهێشتنامەیەکمان ڕادەستی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کرد بۆ ئامادەبوون لە لوتکەی عەرەبی لە 17ـی مانگی داهاتوو لە بەغدا.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: عەبدولڕەحمان جەزائیری، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرکردایەتی نوری مالیکی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: دوای ڕەتکردنەوەی بەرفراوان و گەورە لەلایەن هێزە سیاسییە عێراقییەکان و هاوکات گرووپە چەکدارەکانەوە بۆ سەردانی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا بۆ بەغدا بەهۆی تێوەگلانی لە خوێنی عێراقییەکاندا، ئێمە بە دووری دەزانین ئامادە بێت."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بە گوتەی ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە گەیشتوونەتە ئێمە لە دیپلۆماسیەتی عێراقییەوە، شەرع بەشداری لە لوتکەکەدا ناکات و کەسێک لە بری ئەو نوێنەرایەتی سووریا لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا دەکات.
باکگراوند: لە یەکەم ڕۆژی دیداری سلێمانی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق یەکێک بوو لە میوانە سەرەکییەکانی دیدارەکە، بەشداری لە پانێڵێکدا کرد و ڕایگەیاند، نامەی بانگهێشتکردنی فەرمیمان بۆ سەرۆککۆماری سووریا ناردووە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






