
وێنەی سەرکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
ئاڤا نیوز
پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و بۆ یەکەمجار بەڕاشکاوی دابەشکردنی پۆستەکان و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممە، دوای کۆبوونەوەکەی پیرمام دێت کە ڕۆژی 15-4-2025، لەنێوان هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی بەڕێوەچوو، چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەکان چڕتر بکرێنەوە، بۆ ئەوەی بابەتی دابەشکردنی پۆستەکان بخرێنەڕوو و گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.
زانیاری تایبەت: ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەنێوان کاتژمێر 12:00 بۆ 1:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دووکان کۆدەبنەوە.
- پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبن، هاوکات پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دۆخی ناوچەکە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێن.
زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە ماڵی مام جەلال دەبێتە لە هاوینەهەواری دووکان، بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 12 بکرێت، شاندی باڵای هەردوولایەنیش بەشداریی دەکەن بە ئەگەرێکی زۆرەوە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 20-10-2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، پارتی و یەکێتی براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکە بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت